بێنیامین ناتانیاهوو یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ووڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

پەیامی کورد   ...   بێنیامین ناتانیاهوو یووئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ووڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

لە هەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراودا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یووئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئەم ووڵاتەی لە کارەکەی دوورخستەوە.

بێنیامین ناتانیاهوو لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە ئێوارەی سێشەممە ١٥ی ئەم مانگە بڵاوکرایەوە، ڕوونیکردەوە، "ئیدارەی جەنگ پێویستی بە لێک تێگەیشتنێکی تەواو هەیە لەنێوان خۆی و وەزیری بەرگری دا، سەرەڕای هاوکارییە بەرهەمدارەکانیش لەماوەی چەند مانگی شەڕەکەدا، متمانەی بەخۆیەوە هەیە". لە وەزیری بەرگریدا دەگەڕێتەوە بۆ پشتگیری نەکردنی وەزیر بۆ هەموو ئەو بڕیارانەی کابینە دراون لەدەستچوون."

ئاماژەی بەوەشکرد، پابەندبوونی باڵای ئەو پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و گەیاندنی ئەو ووڵاتەیە بۆ "سەرکەوتنی تەواو" و لە ناوەڕاستی شەڕدا زیاتر لە جاران "متمانەیەکی تەواو" لە نێوان سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری دا پێویستییەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد: جیاوازییەکی بەرچاو لەنێوان من و وەزیر گالانت لە بەڕێوەبردنی شەڕەکەدا هەبوو، ئەمەش لەنێو شتەکانی تردا خۆی نیشاندا لە لێدوان و کردارەکانی پێچەوانەی بڕیارەکانی حکوومەت و ڕەزامەندییەکانی کابینەی حکوومەت.

لەدوای پێکهێنانی حکوومەتی ئێستای بێنیامین ناتانیاهوو ئەمە دووەم جارە کە ژەنەڕاڵ گالانت لە پۆستی وەزارەتی بەرگری دووربخاتەوە.


ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە