بەتەمەنترین سزای لەسێدارەدان لە جیهاندا بێ تاوان دەرچوو !
پەیامی کورد ... بەتەمەنترین سزای لەسێدارەدان لە جیهاندا بێ تاوان دەرچوو !
ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند : ئیواو هاکامادا لەلایەن دادگای ناوچەی شیزۆکا لە ژاپۆن بێ تاوان دەرچوو.
ئەم پیاوە پیرە ژاپۆنییە لە ساڵی ١٩٦٨ بە تاوانی کوشتنی سەرۆکی کۆمپانیایەک و هاوسەرەکەی و دوو منداڵی هەرزەکاری خێزانێک سزا درا.
ئیواو هاکامادا کە وەک کارمەندێک لە کۆمپانیاکەدا کاری کردووە، بە تۆمەتی کوشتنی ئەو خێزانە و ئاگردانی ماڵەکەیان و دزینی ٢٠٠ هەزار یێن (٩٧٣ پاوەند) بە کاش دەستگیرکراوە.
لە ماوەی ٤٦ ساڵ چاوەڕوانی لە سێدارەدانی دا بێ تاوان بوو.
هاکامادا درێژترین ماوەی بەسەر بردووە کە زیندانییەک لە سەرانسەری جیهاندا لە سزای لەسێدارەدان بەسەری بردووە.
دادگا ڕایگەیاند کە دانپێدانانەکانی لەژێر فشار و ئەشکەنجەدا بووە و ڕەنگە بەڵگەکانی دژ بە هەڵبەستراو بن.
هاکامادا پێنجەمین کەسە کە لە مێژووی دوای جەنگی ژاپۆن سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، کە دوای پێداچوونەوە بە دۆسیەکە تاوانبار نەبووە.
ئەم بابەتە 46958 جار خوێندراوەتەوە