بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی گەورە له زاخۆ دانرا
پەیامی کورد ... بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی گەورە له زاخۆ دانرا
بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ دەڵێت، بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی گەورە لەسەر ڕووبەری زیاتر لە ١١٠ دۆنم زەوی بە سەرمایەی ٣٧ ملیۆن دۆلار دانرا ، کە پڕۆژەی گەشتیاری و بازرگانین.
جگەر خوێن تاھر، بەڕێوبەری گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ، ووتی: " بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی گەورە دانرا ، ئەوانیش پڕۆژەی ڤیا پارکی زاخۆ کە پڕۆژەکە گەشتیاری و بازرگانییە لەسەر ڕووبەری ٢١ دۆنم زەویە و سەرمایەی پڕۆژەکە ٢٥ ملیۆن دۆلارە و ٣٥٠ دەرفەتی کاریش دەرەخسێنێت، ئەو پڕۆژە ھێشتا مووڵەتیشی وەرنەگرتووە و لە قۆناغی مووڵەت وەرگرتنە و پێمان ڕاگەیاندن کار بکەن تا مۆڵەت تەواو دەبێت و سبەی بەردی بناغەی بۆ دادەنرێت".
ناوبراو ووتیشی: "ھەروەها بەردی بناغەی پڕۆژەی (ژەنەڕاڵ پارکی سیپان) دانرا لەسەر ڕووبەری ٩١ دۆنم زەوی بە سەرمایەی ١٢ ملیۆن دۆلار، بۆیە ئەویش مووڵەتی لە قۆناغی کۆتایی دایە و ھەردوو وەبەرھێنەر دەست بەکاری خۆیان دەکەن، چوونکە ئەوەی ڕێکاری پێویستە ئەنجامیان داوە و ٢٠٠ ھەلیکار دەرەخسێنێت، کە ھۆتێلێک و ٥٠ ڤیلای گەشتیاری و خواردنگە و کافتریا و شوێنی پێشبرکێ و چەند شوێنی دیکەی تێدایە و چوونی خەڵک و خێزان بۆ پارکەکە بە بێ بەرامبەر دەبێت".
ئەم بابەتە 16863 جار خوێندراوەتەوە