بەردێکی نهێنی لە بیابانی عەرەبی کە لە نیوە دابەش بووە

پەیامی کورد   ...   بەردێکی نهێنی لە بیابانی عەرەبی کە لە نیوە دابەش بووە

بەردی ئەلنوسلە پێکهاتەیەکی بەردییە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای بیابانی عەرەبی. ئەم بەردە کە دەکەوێتە باشووری شاری تیما لە عەرەبستانی سعودیە، لە دوو پارچە بەردی شنی زەبەلاح و تەواو سیمیتری پێکهاتووە. دوو پارچە بەردی شنی دووانە، کە بە بۆشایییەکی نهێنی لەیەکتر جیاکراونەتەوە، لەسەر پایە بچووکەکان دانراون.

پێکهاتەی ئەلنوسلە نزیکەی شەش مەتر بەرزە و نۆ مەتر پانییە. زانایان تا ئێستا نازانن ئەو درزە سەیرە لە ناوەڕاستی ئەم بەردەدا چۆن درووست بووە، بەڵام پێدەچێت سەرچاوەی سروشتی بێت. توێژەران کە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ئەم بۆشایی یە دەکەن، چەندین تیئۆرییان خستووەتەڕوو بۆ ڕوونکردنەوەی. بەپێی یەکێک لەو تیۆریانە، ئەو بۆشایی یە بەهۆی چالاکییە تێکتۆنیەکانی ناوچەکەوە دروست بووە.


ئەم بابەتە 81142 جار خوێندراوەتەوە