بەردەوامی سزاگەلی بانکی بەهۆی داراییەكاكی ڕووسیا لە سووریا

پەیامی کورد    ...   بەردەوامی سزاگەلی بانکی بەهۆی داراییەكاكی ڕووسیا لە سووریا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبیە، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئەورووپی، سەروەت و سامانی ڕووسیا لە سووریا هۆکاری سەرەکی درێژەدان بە سزا بانکیەکانی سەر ئەو ووڵاتەیە.

یەکیتی ئەورووپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە ئابوورییەکان لە سووریا چەندین سزای جێبەجێ کردووە. ئەم سزایانە بریتین لە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی نەوت و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە سیستەمی دارایی جیهانی.

هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندان، محەممەد ئەبازید، وەزیری دارایی سووریا لە یەکەمین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی یەکیتی ئەورووپا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، بارودۆخی دارایی ووڵات و ئەگەری كەم كردنەوەی سزاکانی تاوتوێ کرد.

شایانی باسە بەر لە ڕووخانی ڕێژیمی ئەسەد قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ڕووسیا و سووریا لە ساڵێکدا دەگەیشتە نزیکەی ٦٥٠ ملیۆن دۆلار و ئەم ئاڵوگۆڕەش سوودی بۆ مۆسکۆ هەبوو.


ئەم بابەتە 70 جار خوێندراوەتەوە