بەرزبوونەوەی بەردەوامی پشکەکانی ئیلۆن ماسک لەگەڵ سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ

پەیامی کورد   ...   بەرزبوونەوەی بەردەوامی پشکەکانی ئیلۆن ماسک لەگەڵ سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ

دوای سەركەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكادا، سامانی ئلیۆن ماسک ملیاردێری ئەمریکیش بەرزبووەتەوە و دوێنی هەینی سامانەكە گەیشتە نزیكەی 350 ملیار دۆلار، زیادبوونی سامانەكەشی بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی پشکەکانی كۆمپانیای تێسلایە بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، هەروەها کۆمپانیای زیرەکی دەستکردی تازەپێگەیشتوی xAI كە خاوەندارییان بۆ ئەو ملیاردێرە دەگەڕێتەوە. 

تۆڕی هەواڵی سكای نیوز، لە هەواڵێكدا بڵاویكردەوە، لەدوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، سامانی ئلیۆن ماسک ملیاردێری ئەمریکیش بەرزبووەتەوە و گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی تا ئێستا، هەروەها سامانەكە ڕۆژی هەینی گەیشتە 347 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار.

بەرزبوونەوەی بەهای سامانی ماسک بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی پشکەکانی كۆمپانیای تێسلا بوە بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، هەروەها خولێکی نوێدا خەمڵاندنی بەهای کۆمپانیای زیرەکی دەستکردی تازەپێگەیشتوی xAI بە 50 ملیار دۆلار مەزەندەكراوە، بەوەش نزیکەی 70 ملیار دۆلاری دیكە بۆ سامانی ماسک زیادکرد دوای سەركەوتنی ترامپ.

پشکەکانی كۆمپانیایی تێسلا هەینی بەڕێژەی 3.8% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش گوزارشتە لە بەردەوامی گەشبینی بە پلانەکانی تیمی ترامپ بۆ ئۆتۆمبێلی خۆ لێخوڕ و پاڵپشتیکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، كە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی سوودێکی زۆر بە کۆمپانیاکانی ماسک بگات بەراورد بە کۆمپانیاکانی دیكەی ڕکابەری.


ئەم بابەتە 118 جار خوێندراوەتەوە