بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
پەیامی کورد ... بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
بەهای نەوت دوای ئەوەی کەناڵی سی ئێن لەسەر بنەمای هەواڵگری نوێی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئامادە دەکات، بەرزبووەتەوە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی ٦٦ دۆلارەوە بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، هەروەها نەوتی خاوی وێست تەکساس ئینتەرمیدییت بە ڕێژەی ٣.٥% بازدانی بەخۆیەوە بینی، هەرچەندە بەشێک لەو گەشەسەندنەی لەدەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، بە پشت بەستن بە بەرپرسان كە ناوەكانیان ڕوون نییە، ڕوون نییە کە ئایا سەرکردەکانی ئیسرائیل بڕیاری کۆتایییان داوە بۆ ئەنجام دانی ئەو هێرشانە یان نا!
ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە