بەرنامەکانی گەمارۆوەکانی ئیدارەی ترامپ دژی ئێران

پەیامی کورد   ...   بەرنامەکانی گەمارۆوەکانی ئیدارەی ترامپ دژی ئێران

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئیکۆنۆمیست، ئیدارەی ترامپ، لە سەروبەندی دەست بەکاربوونیدا، پلانی زیادکردنی فشاری سزاکان بۆ سەر ئێران دادەڕێژێت.

یەکێک لە یەکەم هەوڵە ئەگەرییەکان زیادکردنی نەوتكێشەكان و کۆمپانیای زیاتر دەبێت بۆ لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا. 

سەرچاوە نزیکەکان لە ئیدارەی ترامپ ڕایانگەیاندووە کە یەکێک لە سیناریۆوەکان هەڕەشەی گەمارۆکانی سەر بەندەرەکانی چین ە کە نەوتی ئێران وەردەگرن. ئەم کارە دەتوانێت ڕاستەوخۆ ڕەوتی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین پەک بخات کە گەورەترین کڕیاری نەوتی ئەو ووڵاتەیە.

بژاردەیەکی دیکە بریتییە لە سەپاندنی باجی قورس بەسەر چین تا ئەو کاتەی هاوردەکردنی نەوتی ئێران ڕادەگرێت.

شرۆڤەکارانی ئابووری پێیان وایە ئەم ڕێوشوێنانە ڕەنگە ببنە هۆی کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا هاوینی ٢٠٢٥.
 


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە