بەرپرسانی ئەمریکا بۆ ئێن بی سی : پێمان وایە ئیسرائیل دامەزراوە سەربازی و ووزەی ئێران دەکاتە ئامانج

پەیامی کورد    ...   بەرپرسانی ئەمریکا بۆ ئێن بی سی : پێمان وایە ئیسرائیل دامەزراوە سەربازی و ووزەی ئێران دەکاتە ئامانج

 کاربەدەستانی ئەمریکی پێیان وایە کە ئیسرائیل بژاردەی بەئامانج گرتنی خۆی لە کاردانەوە بە هێرشی ئێران سنووردار کردووە و ئەم ئامانجانەش ژێرخانی سەربازی و ووزەی ئێران دەگرێتەوە.

 هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئیسرائیل بەدوای ئەوەدا بێت دامەزراوە ئەتۆمییەکان بکاتە ئامانج یان ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی ئەنجام بدات.

 بەرپرسانی ئەمریکی جەختیان لەوە کردەوە کە ئیسرائیلییەکان هێشتا سەبارەت بەوەی كە چۆن و کەی هەنگاو دەنێن بڕیاری كۆتایی یان نەداوە.

کاربەدەستانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە هیچ زانیارییەکی دیاریکراو سەبارەت بە کاتی وەڵامدانەوەیان نییە، بەڵام سوپای ئیسرائیل ئامادەیە بە زوویی و بەپێی فەرمانەکان هەنگاو بنێت.

هەروەها سەرچاوەكانی سی ئێن ئێنی ئەمریکی باسیان لەوە كردووە كە ئێران نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر بە ئامانجگرتنی پێگە ئەتۆمییەکانی لە لایەن ئیسرائیلەوە دەربڕیوە.


ئەم بابەتە 23189 جار خوێندراوەتەوە