بەرپرسانی هەواڵگری ئیسرائیل : ئێران هێرشێکی گەورەی تۆڵەسەندنەوە لە دژی ئیسرائیل ئامادە دەکات
پەیامی کورد ... بەرپرسانی هەواڵگری ئیسرائیل : ئێران هێرشێکی گەورەی تۆڵەسەندنەوە لە دژی ئیسرائیل ئامادە دەکات
بەگوێرەی ئاکسیووس، بەرپرسانی هەواڵگری ئیسرائیل پێیان وایە ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی تۆڵەسەندنەوەی بەرفراوان لە دژی ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی داهاتوودا. پێدەچێت ئەم هێرشە لە ڕێگەی هێزەکانی بە وەکالەتی ئێران لە عێراق ئەنجام بدرێت و ڕەنگە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە 5ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.
ئەگەر ئەم ڕاپۆرتە ڕاست بێت، چاوەڕوان دەکرێت کە هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی خۆپارێزی لە دژی ئەو گرووپانە ئەنجام بدەن کە ئێران لە عێراق پاڵپشتییان دەکات.
ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە