بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا : کاتی ڕابەریەتی ئەورووپا بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکراین هاتووە

پەیامی کورد   ...   بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا : کاتی ڕابەریەتی ئەورووپا بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکراین هاتووە

دوابەدوای کۆبوونەوەی پڕ لە گرژی نێوان دۆناڵد ترامپ و ڤلۆدێمیر زێلێنسکی، کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا، بە جەختكردنەوە لەسەر ناسنامەی ئەورووپی ئۆکراین، ڕایگەیاند کە یەکیتی ئەورووپا بە جیددی لەگەڵ ئەو ووڵاتەدا وەستاوە.

بەڵێنیشی دا کە پشتیوانی لە ئۆکراین بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی ڕووسیا بەهێزتر دەبێت. کالاس هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بە ئاماژەدان بە پێشهاتەکانی ئەم دواییە، جیهانی ئازاد پێویستی بە سەرکردایەتییەکی نوێ هەیە و بەرپرسیارییەتی ئێستا دەکەوێتە سەر شانی ووڵاتانی ئەورووپی بۆ ئەوەی ئەم ڕۆڵە ببینن.


 


ئەم بابەتە 66 جار خوێندراوەتەوە