بەرپرسێكی گەورەی قاعیدە لە لایەن سێنتكۆمەوە کوژرا
پەیامی کورد ... بەرپرسێكی گەورەی قاعیدە لە لایەن سێنتكۆمەوە کوژرا
ئەمریکا كوشتنی گەورە تیرۆریستێکی سەر بەقاعیدەی لە سووریا ڕاگەیاند.
ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕێبەندان، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە "سێنتکۆم" بڵاوی کردەوە، لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا توانیویانە محەممەد سەڵاح زوبەیر، گەورە بەرپرسی ڕێکخراوی تیرۆریستی حوراسەدینی سەر بە قاعیدە بكوژن.
سێنتکۆم دەڵێت: ئەم ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی پابەندییەکانی ئەمریکا و هێزە هاوبەشەکان، بۆ لاواز کردن و دابڕینی توانای گرووپە تیرۆریستیەکانە، هەروەها بۆ نەهێشتنی مەترسی لەسەر ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکە.
جەختیش دەکاتەوە؛ ئەمریکا لە هەنگاوەکانی خۆی بۆ لەناوبردن و دەستگیرکردنی تیرۆریستەکان لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت.
ئەم بابەتە 66 جار خوێندراوەتەوە