بەرپرسێکی ئێرانی : ئێران بەنیازە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سووریا بنێرێت

پەیامی کورد   ...   بەرپرسێکی ئێرانی: ئێران بەنیازە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سوریا بنێرێت

بەرپرسێکی باڵای ئێرانی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە ئێران بەنیازە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سووریا بنێرێت و ژمارەی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی لەوێ زیاد بکات بۆ پشتگیریکردنی سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد لە شەڕی دژی گرووپە چەکدارەکان.

بەرپرسەکە کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، ووتی : "پێدەچێت تاران نیازی هەناردەکردنی کەرەستەی سەربازی، مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سووریا هەبێت، تاران هەموو هەنگاوە پێویستەکانی ناوە بۆ زیادکردنی ژمارەی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی لە سووریا و بڵاوکردنەوەی هێزەکانی".

بەرپرسەکە زیادی کرد : "ئێستا، تاران پشتگیری هەواڵگری و پشتگیری پەیوەست بە مانگە دەستکردەکان بۆ سووریا دابین دەکات".


ئەم بابەتە 89 جار خوێندراوەتەوە