بەرپرسێکی ئەمریکی : ئێمە هیچ ڕۆڵێکمان لە ڕووداوەکانی سووریادا نییە و سەرمان سووڕما!

پەیامی کورد   ...   بەرپرسێکی ئەمریکی : ئێمە هیچ ڕۆڵێکمان لە ڕووداوەکانی سووریادا نییە و سەرمان سووڕما!

بەرپرسێکی ئەمریکی بانگەشەی ئەوەی کرد کە حکوومەتی ئەمریکا هیچ ڕۆڵێکی لە ململانێکانی ئەم دواییەی سووریادا نەبووە و ڕایگەیاند کە کۆشکی سپیش ​​بەو پێشهاتانە سەری سووڕماوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای تووشی سەرسووڕمان کردووە و واشینتۆن هیچ ڕۆڵێکی لەم هێرشانەدا نەبووە.

ئەم بەرپرسە ئەمریکییە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ئەکسیووس" ئەم بانگەشەی کردووە.

ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو لە کاتێکدا کە تەنیا چەند کاتژمێرێک بەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل تێپەڕیبوو، هەواڵی ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی تاقمی تیرۆریستی “تەحریر شام” لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا و پارێزگای حەلەب بوو بڵاوکراوەتەوە.

ئەم گرووپە تیرۆریستییە کە پێشتر بە جەبهەی نوسرە ناسرابوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێشڕەوی زەمینی خۆی بەرەو ناوەندەکانی جێگیرکردنی سوپای سووریا لە ڕۆژئاوای حەلەب دەستپێکرد. جگە لە "تەحریر شام"، ناوی چەند گرووپێکی تری تیرۆریستی تر کە هاوپەیمانی ئەو تیرۆریستانە بوون لە نێو هێرشبەرانی حەلەب یشدا دەبینرێت. جگە لەوەش هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەناو "سوپای نیشتمانی سووریا" کە پێکهاتووە لە گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، هاوشان شان بەشانی گرووپی تەحریر شام بەشداری شەڕەکان دەکەن.

لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، سوپای سووریا بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ڕووسیا، هێرشی ئاسمانی بەرفراوانی بۆ سەر پێگەکانی تیرۆریستان ئەنجامداوە و زۆرێک لە قەڵاکانیان کردووەتە ئامانج. هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپای سووریا ئامادەکاری دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشڕەوی تیرۆریستان و بەرگریکردن لە هێڵەکانی پێشەوەی خۆی لە حەلەب. ئەم شەڕانە بە تایبەتی لە گەڕەکی ڕۆژئاوای حەلەب و ناوچە ستراتیژییەکانی نزیک سنوورەکانی تورکیا تووندتر بوون و تا ئێستاش بەردەوامن.


ئەم بابەتە 112 جار خوێندراوەتەوە