بەرپرسێکی ئەمریکی : ئەمریکا توانای لەدەست دانی ئۆکراینی نییە
پەیامی کورد ... بەرپرسێکی ئەمریکی : ئەمریکا توانای لەدەست دانی ئۆکراینی نییە
مایکل مەککۆڵ، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێت، ئەمریکا توانای لەدەستدانی ئۆکراین ی نییە، چوونکە بڕیارێکی سیاسی ترسناک دەبێت.
بە ووتەی مەککۆڵ، پێویستە واشینتۆن لە دانووستاندنەکانی داهاتوو لەگەڵ مۆسکۆدا هێزی زیاتر بە کیێڤ بدات و ئەمەش ئەرکی دۆناڵد ترمپ بێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ABC News ووتی : پێم وانییە ئیدارەی بایدن ھێزی پێبەخشیبێت، پێموایە سەرۆک ترامپ دەیەوێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت و گفتوگۆی ئاشتی ئەنجام بدات، ھەموومان پشتگیری لەو پێشنیازە دەکەین، بەڵام دەبێت لەسەر بێت ئەو مەرجانەی کە ئۆکراین فڕێ مەدەنە ژێر پاسەوە."
ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە