بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ھەناردەی ئوردن دەکرێت

پەیامی کورد   ...   بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ھەناردەی ئوردن دەکرێت

وەزیری کشتوکاڵی ئوردن و وەزیری کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە یاوەری پارێزگاری دھۆک لە سنووری قەزای بەردەڕەش سەردانی ناحیەی ڕوڤیایان کرد و ژمارەیەک پڕۆژەیان بەسەرکردەوە، دوای سەردانەکەش پارێزگاری دھۆک ووتی: بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئوردن ڕەوانە دەکرێت.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆک، بە ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاند : پەیوەندی باش لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئوردن ھەیە، پەیوەندیەکانیش مێژوویین و چەند ساڵێکە لە بواری کشتوکاڵیش پەیوەندیمان ھەیە، ژمارەیەک کۆمپانیای ئوردن بە ھاوکاری کۆمپانیای ناوخۆیی لە سنووری دھۆک کۆمەڵێک پڕۆژەیان جێبەجێ کردووە و ئەنجامی باشی ھەبووە.
عەلی تەتەر ووتیشی : ئەو پەیوەندییە لە بەرژەوەندی ھەردوو ووڵات دایە، ئەوان ئەزموونێکی باشیان لە بواری کشتوکال ھەیە، ئەزموونی خۆیان گواستوەتەوە بۆ دھۆک و تێیدا سەرکەوتوو بوون، ساڵی ڕابردووش کۆمەڵێک بەرھەمی ھەرێم ھەناردەی ووڵاتی ئوردن کراوە، ئێستاش ھاتوون بۆ ئەوەی پەیوەندییان فراوانتر بکرێت، دوای ئەوەی پێداویستی ناوخۆ پڕدەکەینەوە بەرھەمەکان ھەناردەی ووڵاتانی دەرەوە بکەین، ئوردنیش یەکێک دەبێت لەو ووڵاتانە و داواکارن بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمیان بۆ ڕەوانە بکرێت.


ئەم بابەتە 92021 جار خوێندراوەتەوە