بەریتانیا : بە بەردەوامی پێشێلکردنی بەڵێنەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە میکانیزمی ماشە چالاک دەکەین

پەیامی کورد   ...   بەریتانیا : بە بەردەوامی پێشێلکردنی بەڵێنەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە میکانیزمی ماشە چالاک دەکەین

نوێنەری بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆشداری لە زیادبوونی بەردەوامی چالاکییە ناوەكییەكانی کۆماری ئیسلامی، جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ڕەوتێکی لەو شێوەیە بەردەوام بێت، پێش ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ میکانیزمی ماشە چالاک دەکرێت.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا کە درێژەدان بە ڕێبازی ئێستای کۆماری ئیسلامی "دەبێتە هۆی ئەوەی کە ناوچەکە و جیهان زۆر مەترسیدارتر بێت".

ماشە یەكێك لە مەرجەكانی ڕێكەوتننامەی بەرجامە و لە ئەگەری چالا كردنی، گەمارۆوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دەگەڕێنەوە.


ئەم بابەتە 27811 جار خوێندراوەتەوە