بەریتانیا و ئەمریکا پەیمانی هاوکاری ئەتۆمی بۆ ماوەیەکی بێسنوور درێژ دەکەنەوە

پەیامی کورد   ...   بەریتانیا و ئەمریکا پەیمانی هاوکاری ئەتۆمی بۆ ماوەیەکی بێسنوور درێژ دەکەنەوە

بەریتانیا و ئەمریکا پلانیان هەیە بۆ ماوەیەکی نادیار پەیماننامەی بەرگری دوو قۆڵی ساڵی ١٩٥٨ درێژ بکەنەوە کە تێیدا هاوکاری سەربازی نێوان ووڵاتان لە بواری چەکی ئەتۆمی دا دابین کراوە.

ئەو پەیماننامەیەی سەرەوە هاوبەشی تەکنۆلۆژیا و زانیاری ئەتۆمی دەگرێتەوە، بەڵام گواستنەوەی چەکی ئەتۆمی یان کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی یەکتر ناگرێتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وەشانی نوێی ئەو پەیماننامەیەی سەرەوە بە فەرمی لەلایەن حکومەتی ئەمریکا و بەریتانیاوە پێشنیار کراوە، بەڵام پێویستی بە پەسەندکردنی پەرلەمان و کۆنگرەی ئەو دوو ووڵاتە هەیە.


ئەم بابەتە 79722 جار خوێندراوەتەوە