بەشار ئەسەد : تیرۆریستان تەنها لە زمانی هێز و زۆر تێدەگەن

پەیامی کورد   ...   بەشار ئەسەد : تیرۆریستان تەنها لە زمانی هێز و زۆر تێدەگەن

بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە تیرۆریستان تەنها لە زمانی هێز تێدەگەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان ، بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا (یەکشەممە) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی ئەبخازی بەوەکالەت ڕایگەیاند : تیرۆریستان تەنها لە زمانی هێز و زۆر تێ دەگەن و ئەمە ئەو زمانەیە کە ئێمە پێیان چەقێنین و لەناویان دەبەین.

بەپێی ڕاپۆرتێک ، ناوبراو زیادی کردووە : تیرۆریستان نوێنەرایەتی میللەت و دامەزراوەکان ناکەن، بەڵکوو نوێنەرایەتی ئەو دامەزراوانە دەکەن کە دامەزرێنن و پشتیوانیان دەکەن.

ڕۆژی چوارشەممەی حەوتووی ڕابردوو لە کاتێکدا کە چەند کاتژمێرێک بەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل تێپەڕیبوو، هەواڵی ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی تاقمی تیرۆریستی "تەحریر شام" لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا و پارێزگای حەلەب بڵاوکرایەوە.

لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، سوپای سووریا بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ڕووسیا، هێرشی ئاسمانی بەرفراوانی بۆ سەر پێگە تیرۆریستییەکان ئەنجامدا و زۆرێک لە قەڵاکانیان کردە ئامانج.

هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپای سووریا ئامادەکاری دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشڕەوی تیرۆریستان و بەرگریکردن لە هێڵەکانی پێشەوەی خۆی لە حەلەب.


ئەم بابەتە 128 جار خوێندراوەتەوە