بەشار ئەسەد لە ژووری جەنگ
پەیامی کورد ... بەشار ئەسەد لە ژووری جەنگ
کۆبوونەوەی بەپەلەی بەشار ئەسەد لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنی
لە دیدارێکی بەپەلەدا سەرۆککۆماری سووریا دوایین پێشهاتە سەربازییەکان و پەسەندکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی ئەو ووڵاتەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنی ئەو ووڵاتە تاوتوێ کرد.
سەبارەت به پێشهاتەکانی سووریا، بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا دیدارێکی بەپەله لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنی ئەم ووڵاته سه بارەت به دوایین پێشهاته سەربازییەکان به تایبەتی کۆنترۆڵکردنی گرووپه تیرۆریستییه چەکدارەکان به سەر بەشێک له پارێزگای حەڵەب و پێشڕەوییەکان بەرەو دەرەوەی شاری حەما ساز کرد .
لەم دیدارەدا باس لە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە ەوڵات کرا.
وەزارەتی بەرگری سووریا هەروەها ڕایگەیاندووە کە پڕۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییە بە سەرکەوتن و ئیرادە بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکدا سوپا هێرشی بەرپەرچدانەوە بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی هەموو ناوچەکان و ڕزگارکردنیان لە تیرۆر ئەنجام دەدات.
ڕەتکردنەوەی بوونی تیرۆریستان لە حەما
جگە لەوەش، سەرچاوەیەکی سەربازی سووریا، ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی پەیج و پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکانی سەر بە ڕێکخراوە تیرۆریستییە چەکدارەکانی بڵاوکردەوە کە ئەوان چوونەتە گوندەکانی پەراوێزی باکووری حەما، لەوانە ئەلسەقیلبیە، حەیالین، موهرادە، ئەللەتەمانە، حەلفەیا، تەیبە ئەل- ئیمام و مان و سۆران و ئەوانی تر ئینکاری گوندەکانی دراوسێی کرد.
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوە کردەوە کە سوپا هێڵێکی بەرگری بەهێزکراوی ڕێکخستووە و ئامادەکاری تەواوەتی بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی ئەگەری هەیە.
ئەم بابەتە 116 جار خوێندراوەتەوە