بەشار ئەسەد پێش هەڵهاتنی دوو تۆن دۆلار و یورۆی ناردووەتە ڕووسیا
پەیامی کورد ... بەشار ئەسەد پێش هەڵهاتنی دوو تۆن دۆلار و یورۆی ناردووەتە ڕووسیا
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی پێش هەڵهاتنیان دوو تۆن دۆلار و یورۆیان ناردووەتە ڕووسیا.
ڕۆژنامەی فاینەنشەڵ تایمزی بەریتانی چەند تۆمارێکی نهێنی بانکی بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سووریای بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە "بەشار ئەسەد لە نێوان ساڵانی 2018 و 2019دا، دوو تۆن دراوی 100 دۆلاری و 500 یورۆیی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە ناردووە بۆ ڕووسیا."
ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز هەروەها نووسیویەتی "سەرباری ئەوەی سووریا پشتی بەهاوکارییە نێودەوڵەتییەکان دەبەست، بەڵام خانەوادەی ئەسەد، دەیان موڵک و شوقەی گرانبەهایان لە مۆسکۆ کڕیوە.
ئەم بابەتە 105 جار خوێندراوەتەوە