"بەشداربووانی داڤۆس بە گرینگییەوە لە بیر و بۆچوونی ھەرێمی کوردستان دەڕوانن"
پەیامی کورد ... "بەشداربووانی داڤۆس بە گرینگییەوە لە بیر و بۆچوونی ھەرێمی کوردستان دەڕوانن"
جێگری سه‌رۆكی یه‌كیتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و ده‌شڵێ، ماڵی كوردستان له داڤۆس جێی سه‌رنجی ئاماده‌بووانه. نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە یەکیتی ئەورووپا ڕایدەگەێنێت، بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لە کۆڕبەندی داڤۆس، زۆر گرینگە.
كه‌مال ئاغا، جێگری سه‌رۆكی یه‌كیتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌مساڵیش شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌شداره له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس و له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماڵی كوردستان له داڤۆس كراوه‌ته‌وه و به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه سه‌ردانی ماڵی كوردستان ده‌كه‌ن و بووه‌ته جێی سه‌رنجی به‌شداربووان.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كیتی وه‌به‌رهێنه‌ران دەشڵێت، ماڵی كوردستان له داڤۆس بووه‌ته جێی باس و خواسی میدیا جیهانییه‌كان و ده‌نگدانه‌وه‌ی په‌یدا كردووه، وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستانیش له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له داڤۆس دانووستان و دیدار له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌باره‌ی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا بیانییه‌كان.
دەشڵێ، به‌شداریی شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌و ئاسته، كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، چوونكه له‌پاڵ دیداره ئابووری و بازرگانییه‌كان، په‌یوه‌ندی سیاسیش دروست ده‌بێت و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین دیداری هه‌بووه له‌و كۆڕبه‌ندەدا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و ئاماده‌بووانی كۆڕبەندەکە باس بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکیتی ئەورووپا، د. دلاوەر ئاژگەیی، ڕایگەیاند، بەشداریکردنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لە کۆڕبەندی داڤۆس لە ووڵاتی سویسرا، زۆر گرینگە، ئەوانەی بەشدارییان لەو کۆڕبەندەدا کردووە بە گرینگییەوە لە بیر و بۆچوونی ھەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی ئێستا و پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانن، بۆیە لە کۆڕبەندی داڤۆس دەرفەتی باش بۆ باسکردن و چارەکردنی کێشەکانی ئێستای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھانیش بە گشتی دروست دەبێت.
ئاژگەیی ووتیشی، پێگەی ھەرێمی کوردستان لەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکە ڕوویان داوە، بەھێزە و فاکتەرێکە بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنە نەیارەکان، لەبەر ئەوەی ھەرێمی کوردستان سیاسەتێکی ھاوسەنگ بەرامبەر ئەو لایەنانە پەیڕەو دەکات، ھەر ئەمەش وای کردووە پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت و ڕۆڵێکی کاریگەری لە دانووستان و گفتوگۆکاندا ھەبێت.
ئەم بابەتە 83 جار خوێندراوەتەوە