بەشداری بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەست بەکاربوونی کونسووڵی نوێی ئەمریکا کرد
پەیامی کورد ... بەشداری بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەست بەکاربوونی کونسووڵی نوێی ئەمریکا کرد
لە ڕێوڕەسمێکدا کە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری تێدا کرد، ماڵئاوایی لە کونسووڵی پێشووی ئەمریکا کرا و کونسووڵی نوێش ناسێندرا.
ئێوارەی چوارشەممە، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٤، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە کونسووڵی پێشوو مارک سترو و دەست بەکاربوونی کونسووڵی نوێ ستیفن بیتنر کرد.
ڕێوڕەسمەکەی کونسووڵگەری ئەمریکا لە ھۆتێل ڕادیسۆنی نێودەوڵەتی لە شاری ھەولێر، بە بەشداری ژمارەیەک کەسایەتی حکوومی و حێزبی بەڕێوەچوو.
ئەم بابەتە 11483 جار خوێندراوەتەوە