بەشی ھەڵبژاردنی پارتی : بۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی خۆمان باش ئامادە کردووە.
پەیامی کورد ... بەشی ھەڵبژاردنی پارتی : بۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی خۆمان باش ئامادە کردووە.
بڕیاردەری بەشی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەکوو بەشی ھەڵبژاردنی پارتی پێمان وایە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە ئارامی و بێ کێشە بەڕێوەچووە، تەنھا ھەندێک کێشەی تەکنیکی ھەبووە، ھیوادارین لە دەنگدانی گشتی چارەسەر بکرێن، چونکە ئەوەی گرنگە دەنگدانی گشتییە و خۆمان باش بۆی ئامادە کردووە و چاوەڕوانی سەرکەوتن دەکەین.
بڕیاردەری بەشی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ، نیازی حەمە عەزیز ڕایگەیاند : ھەڵبژاردنی دوێنێی تایبەت جیاوازی ھەبوو لەگەڵ ھەڵبژاردنی پێشوو، چوونکە ئەمە تەنھا بۆ ھێزی ئەمنی و ئاوارەکان بوو، پێشتر زیندانییان و نەخۆشخانەکانیش بەشداربوون، بۆ ڕەوتی ھەڵبژادنەکانیش کێشە نەبووە و بەھێمنی بەرێوەچووە ھۆکارەکەشی ئەوەیە ھەڵبژاردنی تایبەت زۆر کێشەی لێ درووست نابێت، بۆیە تەنھا کێشەی تەکنیکی ھەبووە و ئامێرەکانی دەنگ تۆمار دەکەن لە ھەندێک بنکە کێشەی ھەبووە ھەندێکی چارەسەرکراوە و بەشێکیشی مابوو.
نیازی حەمە عەزیز ووتیشی: سبەی ململانێی بەھێز دەست پێدەکات لەدەنگدانی گشتی و ئێمە وەکوو بەشی ھەڵبژاردن باش خۆمان ئامادە کردووە و پەیوەندی بەھێزمان ھەیە لەگەڵ ئەو شوێنانەی کورد دەنگی لێدەدات، بۆیە ئومێدێکی زۆرمان ھەیە کورد بەگشتی و پارتی بەتایبەت دەنگی باش بەدەست بێنێت و سەرکەوتوو بێت.
دەشڵێت : ئومێد دەکەین و داواشمان کردووە ئەو گرفتانەی لە دەنگدانی تایبەت لەڕووی تەکنیکی یەوە ڕوویانداوە لە ھەڵبژاردنی گشتی چارەسەر بکرێن و دووبارە نەبنەوە.
ئەم بابەتە 12015 جار خوێندراوەتەوە