بەلەمێکی کۆچبەران بە ١٠٠ سەرنشینەوە نوقوومبوو
پەیامی کورد ... بەلەمێکی کۆچبەران بە ١٠٠ سەرنشینەوە نوقوومبوو
بە پێی هەواڵەکان بەلەمێک لە کەناڵێ ئینگلیزەوە بە ١٠٠ سەرنشینی کۆچبەرەوە تووشی ڕووداو دەبێت و نوقم دەبێت
بە گوێرەی زانیارییە سەرتاییەکان پاسەوانانی کەنارئاوەکانی فەڕەنسا تاکوو ئێستا ئەوەی ئاشکرا کردووە ٥٠ کەس ڕزگار کراون و گوازراونەتەوە بۆ کاڵاس لە فەڕەنسا چەند کەسی دیکەش بێسەروشوێن بووە ، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە نزیکەی ١٠ کۆچبەر باری تەندرووستی یان ناجگیرە و باش نین ، هەر بە گوێرەی زانیارییەکان میدیاکانی فەڕەنسا بە فەرمی پشتڕاستیان کردووەتەوە کە لاشەی ١٣ کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە لە ئاوەدا خنکاون .
لە ئەگەری زانیاری زیاتر ڕایدەگەێنین ...
ئەم بابەتە 81700 جار خوێندراوەتەوە