بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی قزڵحەسار بەهۆی كەمتەرخەمی پزیشکی یەوە گیانی لە دەست دا

پەیامی کورد   ...   بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی قزڵحەسار بەهۆی كەمتەرخەمی پزیشکی یەوە گیانی لە دەست دا

ڕۆژی چوارشەممە ۳۰ی ڕەزبەری ۱٤۰٤، "سەعید کەریمی" خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج، بەهۆی كەمتەرخەمی پزیشكی و چارەسەرنەكردن و نەناردنی بۆ ناوەندە دەرمانییەكانی دەرەوەی بەندیخانە لە كاتی خۆیدا، گیانی لە دەست دا.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو بەندکراوە تووشی "جەڵتەی دڵ" ببوو و بەڵام كەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان و نەناردنی بۆ وەرگرتنی چارەسەر گیانی لە دەست داوە.

ناوبراو، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"، لەلایەن دەزگای بەناو دادوەری کۆماری ئیسلامی، حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.
 


ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە