بەهێزترین زریانی خۆر لە ساڵی ٢٠١٧ەوە ڕووی لە زەوی کرد
پەیامی کورد ... بەهێزترین زریانی خۆر لە ساڵی ٢٠١٧ەوە ڕووی لە زەوی کرد
زریانی خۆر یان زریانی ژێئۆموگناتیسی بریتییە لە تەقینەوەی پلازما لە تاجەی خۆرەوە (چینی دەرەوەی خۆر) کە بڕێکی زۆر وزە لە ماوەیەکی کورتدا دەردەکات. ئێستا بەهێزترین زریانی خۆر (واتە زریانی پلەی G) لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بەر بەرگەهەوای زەوی کەوتووە.
خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی پچڕان لەسەر زەوی بەهۆی ئەم زریانە خۆرەوە بڵاونەکراوەتەوە. بەڵام گەردوونناسان باسیان لەوە کردووە کە بەهۆی ئەم زریانە موگناتیسییەوە ئاورۆرا بۆریالی زەوی گەشاوەتر بینراوە.
ئائۆرۆرا بۆریالیس لە ڕاستیدا کارلێکی نێوان تەنۆلکە بارگاوییەکانی خۆر و بەرگەهەوای زەوییە و لە شێوەی باندی گەشاوەی ڕەنگاوڕەنگ لە ئاسمان لە نزیک جەمسەرەکاندا دەبینرێت.
ئەم بابەتە 98302 جار خوێندراوەتەوە