بەپەلە ... جۆلانی : لەکاتی چوونە ناو شارەکانی سووریا بە تایبەتی دیمەشق بە میهرەبانی و خۆنەویستانە ڕەفتار بکەن
پەیامی کورد ... جۆلانی : لەکاتی چوونە ناو شارەکانی سووریا بە تایبەتی دیمەشق بە میهرەبانی و خۆنەویستانە ڕەفتار بکەن
🔵 وەک ئامادەکارییەک بۆ داگیرکردنی حومس و دیمەشق، بانگهێشتی یاخی بووان دەکات بۆ ئەوەی لەکاتی چوونە ناو شارەکانی سووریا بە میهرەبانی و خۆنەویستانە ڕەفتار بکەن.
🔵 ئەلجۆلانی هەروەها بە ئەفسەر و سەربازەکانی ئەسەدی ووتووە، هەرکەسێک لە ماڵەوە بمێنێتەوە و بەشداری شەڕەکە نەکات، هەرکەسێک ڕزگاری بێت سەلامەت دەبێت و زیانی پێ ناگات.
ئەلجۆلانی دەیەوێت دیمەشق و حومس داگیر بکات و بە کەمترین شەڕ و زەرەر و زیانی گیانی، ڕژێمەکە بڕوخێنێت.
درێژەپێدەری ئەو هێڵە سەرنجڕاکێش و کاریگەرەی شەڕی دەروونییە کە یاخیبووان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەکاریان هێناوە، شتێک کە ڕێگەی پێداوە زۆر بە خێرایی پێشڕەوی بکەن و کەمترین زیانی گیانی هەبێت.
ئەم بابەتە 100 جار خوێندراوەتەوە