بەپەلە ... هێرش کرایە سەر چەند ناوچەیەکی گرینگ لە ناو خۆی ئێران

پەیامی کورد    ...   هێرش کرایە سەر چەند ناوچەیەکی گرینگ لە ناو خۆی ئێران

بە گوێرەی هەواڵە سەرەتاییەکان لە لایەن مووشەک گەلی ڕاداربڕی ئیسرائیل ەوە بەو شێوەیەی کە گومانەی تەواو دەکرێت هێرش کراوەتە سەر شارەکانی ئێسفەهان و شیراز لە ناوخۆی ئێران 

ئەم مووشەکانە لە جۆرە سیستەمێکی ڕاداربڕ پێکهاتووە و توانیویەتی بە بێ کێشە بگاتە شوێنی مەبەستی خۆی .

هەر بە پێی ئەم هەواڵە چەندین شوێنی دیکە کە بنکەگەلی سوپای پاسدارانی ئێران لەوێ بوونیان هەیە لە ووڵاتانی سووریا و عێراق یش کراونەتە ئامانج

تا ئەم ساتە هیچ زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە و ئێران یش لەمبارەیەوە هیچ زانیارییەکی ڕانەگەیاندووە .


ئەم بابەتە 74390 جار خوێندراوەتەوە