بەپەلە/ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا : لە ماوەی مانگی داهاتوودا بڕیاری سەرەکی سەبارەت بە ئێران دەدەین
پەیامی کورد ... بەپەلە/ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا : لە ماوەی مانگی داهاتوودا بڕیاری سەرەکی سەبارەت بە ئێران دەدەین
مایک والتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ترامپ، ڕایگەیاند : ئێران ئێستا لە دۆخێکی لاوازدایە. هەمووان دەیانگوت دوورخستنەوەی نەسرۆڵڵای ڕابەری حێزبۆڵڵا زۆر ئیستفزازی و مەحاڵە. بەڵام چی ڕوویدا؟ "ئەوان ئەوەیان کرد."
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس، مایک والتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ترامپ، لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئێران و ئەگەری پشتیوانیکردنی ئەمریکا لە چالاکییە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ڕایگەیاند : "ئێران ئێستا لە دۆخێکی لاوازدایە". هەمووان دەیانگوت دوورخستنەوەی نەسرۆڵڵای ڕابەری حێزبۆڵڵا زۆر ئیستفزازی و مەحاڵە. بەڵام چی ڕوویدا؟ ئەوان کردیان. و ئەمەش ئێستا بووەتە هۆی ئەوەی کە دەرفەتێک لە لوبناندا درووست بێت. بووەتە هۆی ڕووخانی ئەسەد. بۆتە هۆی دابڕانی تەواوەتی حەماس. هەمیشە پێیان وابوو کە هێزی بەهێز لە باکوورەوە دێت، لە ڕێگەی حزبۆڵڵاوە. بەڵام ئیتر وا نییە. "وە پێموایە ئەوە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان کە ئێستا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن".
لە درێژەدا ڕایگەیاند : "وە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران لەناوچوون". "بۆیە ئەمە ساتێکە کە پێویستە بڕیاری سەرەکی بدرێت، ئێمەش لە ماوەی مانگی داهاتوودا ئەوە دەکەین".
ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە