بەڕێوبەرایەتی خۆسەر دەنگۆی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق ڕەت دەکاتەوە
پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی خۆسەر دەنگۆی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق ڕەت دەکاتەوە
بەڕێوبەرایەتی خۆسەری ڕۆژهەڵات و باکووری سووریا، هەموو دەنگۆکانی ڕێککەوتنی لەگەڵ دیمەشق ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند تەنها ئامادەکاری بۆ قۆناغی گفتوگۆ دەکرێت.
کەمال ئاکیف، ووتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتییەکە لە ڕاگەێندراوێکدا جەختی کردەوە، کە هیچ ڕەشنووس و لێک تێگەیشتنێک لەگەڵ دیمەشق نییە، بەڵام ئامادەکاری هەیە بۆ گفتوگۆ لەسەر یەکخستنی میکانیزمەکان و خزمەتکردنی سووریا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند میدیایەک باسیان لە کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی دەستەی تەحریر شام و سووریای دیموکرات لە دیمەشق کردبوو، کە گوایە لەسەر بەڕێوەبردنی چەند ناوچەیەک، لەوانە دێرەزوور، ڕێککەوتوون.
ئەم بابەتە 84 جار خوێندراوەتەوە