بەڕێوبەری جێ بەجێ کاری کۆمپانیای زیرەکی دەستکرد OpenAI دەست لەکار دەکێشێتەوە

پەیامی کورد  ...  بەڕێوبەری جێ بەجێ کاری کۆمپانیای زیرەکی دەستکرد OpenAI دەست لەکار دەکێشێتەوە

ڕاگەێندراوە کە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI سام ئاڵتمان کە ئەپڵیکەیشنی زیرەکی دەستکردی ChatGPTی درووستکردووە، پۆستەکەی جێ دەهێڵێت و میرا مۆراتی بۆ ئەو پۆستە کاتییە دادەمەزرێت.

بەپێی ڕاگەێندراوەکەی ئۆپن ئای، دەستەی بەڕێوبەری کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، سام ئاڵتمان پۆستەکەی وەک بەڕێوبەری جێبەجێکار و دەستەی بەڕێوبەری بەجێ دەهێڵێت.

دیاری کرا کە بەرپرسی سەرەکی تەکنۆلۆژیای کۆمپانیاکە بەڕێز مووراتی بە شێوەیەکی کاتی لە پۆستی ئاڵتمانەوە دادەمەزرێت.

لەم پرۆسەیەدا دیاری کرا، ئاڵتمان هەمیشە دڵسۆز نەبوو لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەستەی بەڕێوبەرایەتی و ئەمەش نەبووە هۆی ئەوەی ئاڵتمان بەرپرسیارییەتی خۆی جێبەجێ بکات.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "بۆردەکە چیتر متمانەی بە توانای ئاڵتمان نییە بۆ بەردەوامبوون لە سەرکردایەتیکردنی ئۆپن ئای".


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە