بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر : گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایین و قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە
پەیامی کورد ... بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر : گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایین و قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە
بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ھەولێر بەردەوامن و پرۆسەی سەرژمێری کاریگەری لەسەر وەستانی گەشتەکان نابێت.
ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر کراوەیە و ھیچ گرفتێک نییە بۆ گەشتە ئاسمانییەکان، گەشتەکان بەردەوامن و پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ھیچ کاریگەری لەسەر گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر نەبووە.
ئەحمەد ھۆشیار ووتیشی : ڕۆژانە گەشتی ئاسمانی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بەردەوامن، تەنانەت گەشتەکان کەمیشی نەکردووە، ئێستا ڕۆژانە لە فڕۆکەخانەی ھەولێر ٧٦ گەشتی ئاسمانی بۆ ووڵاتانی دەرەوە ئەنجام دەدرێت، قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ پرۆسەی سەرژمێری فڕۆکەخانەکان ناگرێتەوە و ڕانەگیراون.
ئەمڕۆ بەھۆی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ قەدەغەی ھاتووچۆیە، بەڵام بۆ فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان ھاتووچۆ ئاساییە و قەدەغەی ھاتووچۆ ئەوان ناگرێتەوە.
ئەم بابەتە 117 جار خوێندراوەتەوە