بەڕێوبەری FBI دەستی لەکارکشاندەوە
پەیامی کورد ... بەڕێوبەری FBI دەستی لەکارکشاندەوە
میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە کریستوفر ڕای بەڕێوبەری FBI دەستی لە پۆستەکەی کشاندوەتەوە.
لەگەڵ دەست لەکارکشاندنەوەی ڕای، جێگری بەڕێوبەری ئێستای FBI، پۆڵ ئابیت، وەک بەڕێوبەری کاتی ئەم دەزگایە هەڵدەبژێردرێت، هەروەها ئابیت لە FBI جێ دەهێڵێت کاتێک ترامپ سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت.
لە هەمان کاتدا ئابیت پلانی داناوە تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو وەک جێگری FBI کار بکات، بۆ ئەوەی پڕۆسەی ڕادەستکردنی ئەم ڕێکخراوە بە سەرۆکی نوێ تەواو بێت. بەڵام دوای ئەوەی چارڵز گرێسلی، پەرلەمانتاری ئەمریکی، لە نامەیەکدا بۆ کریستوفر ڕەی، داوای دەست لەکارکشانەوەی خۆی و ئەبیتی کرد، پلانەکانی ئەم بەرپرسە ئەمریکییە گۆڕا.
ترامپ ڕایگەیاند کە کاش پاتەل سەرۆکی پێشووی ئەرکانی وەزیری بەرگری و ڕاوێژکاری باڵای پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی وەک سەرۆکی نوێی FBI بۆ لەرزۆکی ئاژانسەکە دەستنیشان دەکات.
ئەم بابەتە 99 جار خوێندراوەتەوە