بەڕێوبەری FBI : پێدەچێت سەرچاوەی Covid ڕووداوێکی تاقیگەیی بێت لە چین

پەیامی کورد   ...  بەڕێوبەری FBI : پێدەچێت سەرچاوەی Covid ڕووداوێکی تاقیگەیی بێت لە چین

بەڕێوبەری FBI کریستۆفێر ڕەی ڕایگەیاند، دەزگاکە لەژێر چاودێری ئەودا پێی وایە کە کۆڤید-19 "بە ئەگەرێکی زۆرەوە" لە "تاقیگەیەکەوە سەرچاوەی گرتووە کە لەلایەن حکومەتی چینەوە کۆنترۆڵکراوە".

بە فۆکس نیووزی وتووە: "بۆ ماوەیەکی بەرچاو FBI گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە سەرچاوەی پەتاکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕووداوێکی تاقیگەیی ئەگەری بووە".

ئەمە یەکەم جارە هەڵسەنگاندنێکی نهێنی FBI لەلایەن بەرپرسێکەوە بە ئاشکرا پشتڕاست بکرێتەوە.

چین دزەپێکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەی ڤایرۆسی ڤووهان ڕەتدەکاتەوە و ئەم بانگەشەیە بە بوختان وەسف دەکات


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە