بەکارهێنانی GPS ی مۆبایل زیرەکی و هۆش کەم دەکاتەوە

پەیامی کورد   ...   بەکارهێنانی GPS ی مۆبایل زیرەکی و هۆش کەم دەکاتەوە

سەرۆکی زانکۆی شەهید بەهەشتی زانستە پزیشکییەکانی ئێران ڕایگەیاند : ڕۆژانە زیاتر لە 50 هەزار بیرکردنەوە دێتە مێشکمانەوە، بەداخەوە 70%یان بیرکردنەوەی نەرێنی (خۆبەگەورەزانین، ترس، سترێس، دڵەڕاوکێ و هتد)ن.

شوێن دۆزەرەوەی GPS ل ەماوەی ڕێکخستنی تەواوی مێشکی مرۆڤ لە ڕابردووەوە بە ئێمە بە میرات گەیشتووە ووتی : بەڵام کاتێک لە GPS مۆبایل کەڵک وەردەگرین ئەم تواناییە لە مێشکی ئێمەدا بەرەو نەمان دەڕوات .

لە ناوەڕاستی سەدەی ١٨ەوە، ئاستی زیرەکی مرۆڤ بە نزیکەی ١٣.٥ خاڵ دابەزیوە بەهۆی گواستنەوەی بەشێک لە چالاکییەکانی مێشکمان.

35%ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 85 ساڵەوەیە، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی زەهایمەر هەیە.

کێشی مێشکی پیاوان 10% زیاترە لە کێشی مێشکی ئافرەتان، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە پیاوان زیرەکترن، بۆ نموونە کێشی مێشکی ئەنیشتاین 1230 گرام بووە، کە کەمترە لە کێشی مێشکی کەسێکی ئاسایی.


ئەم بابەتە 16333 جار خوێندراوەتەوە