بەیاننامەیەکی ئەمریکا سەبارەت بە کۆمەڵکوژ کردنی عەلەوییەکان لە سووریا بڵاو دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... بەیاننامەیەکی ئەمریکا سەبارەت بە کۆمەڵکوژ کردنی عەلەوییەکان لە سووریا بڵاو دەکرێتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ماركۆ رۆبیۆ، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند كە ئەمریكا بە تووندی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە سەركۆنە دەكات كە لە لایەن گرووپە ئیسلامییە تووندڕەوەكان و جیهادییە بیانییەكانەوە ئەنجام دراون و بووەتە هۆی كوشتنی ژمارەیەك لە خەڵكی مەدەنی لە رۆژئاوای سووریا لە چەند رۆژی رابردوودا.
وەزیری دەرەوە جەختی كردەوە لەسەر هاوپشتی ئەمریكا لەگەڵ كەمینە ئائینی و نەتەوەییەكانی سووریا، بە تایبەت مەسیحی، درووز، عەلەوی و كورد، هەروەها سەرەخۆشی لە خێزانی قوربانیان كرد.
لە كۆتایی دا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە دەسەڵاتدارانی كاتی سووریا كرد كە لێكۆڵینەوە لەم كۆمەڵكوژییانە بكەن و بكەرانی ئەم تاوانانە دژ بە كەمینەكان بخەنە بەر لێپرسینەوەی یاسایی.
ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە