بەیاننامەی ئاڵمانیا و بەریتانیا و فەڕەنسا : ڕاگرتنی دەست بەجێی پیتاندن لە ئێران

پەیامی کورد   ...   بەیاننامەی ئاڵمانیا و بەریتانیا و فەڕەنسا : ڕاگرتنی دەست بەجێی پیتاندن لە ئێران

لە ٢١ی تشرینی دووەم، ئاڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا نیگەرانی بەربڵاوی خۆیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەربڕی. ترۆیئکای ئەورووپی بە تایبەتی نیگەرانە لە فراوانبوونی یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران تا ٦٠%.
بڕیارە دەقی ئەم بەیاننامەیە وەک بڕیارنامەیەکی پێشنیارکراوی لە دەستەی بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی دەنگی لەسەر بدرێت.

لەم چوارچێوەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی ٦٠% لە ئێستادا "زیاتر لە ٣٢ هێندەی ئەو سنوورەی کە لە JCPOA دا دانراوە".

لەم بەیاننامەیەدا باس لەوەش کراوە کە کۆماری ئیسلامی بە دانانی سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەکانی نەتەنز توانای بەرهەمهێنانی خۆی زیاد کردووە.

"بەربەست لە کارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی"


لە بەیاننامەی ترۆئیکای ئەورووپادا جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامی بەردەوام بووە لە ئاستەنگ خستنە سەر کارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی و ڕێگری لە شەفافیەت. "بەهۆی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆڵی زیادە و ڕەتکردنەوەی دەستڕاگەیشتنی زیاتری ئاژانس بۆ شوێنەکان، توانای ئاژانس بۆ چاودێریکردن و دڵنیابوون لە سرووشتی ئاشتیانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تووندی لاواز بووە".

بە تایبەتی ئاڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا ، داوای ڕاگرتنی خێرای پیتاندن لە ئاستی ٦٠% و کەمکردنەوەی یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراو و گەڕانەوەی تاران بۆ لیستی پابەندبوونەکانی بەپێی یاسای JCPOAیان کردووە.

بەیاننامەی سێ ووڵاتی ئاماژەپێکراو هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە "هەڵبژاردن و بڕیارەکانی ئێران پەیوەست بە چالاکییە ئەتۆمییەکەیەوە سەرچاوەی ئەم قەیرانە درێژخایەنە بووە لە بواری بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی".

لە درێژەی بەیاننامەی ئاڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا دا کە لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشەوە پشتیوانی لێکرا، هاتبوو: "ئەوە کۆماری ئیسلامی یە کە زیاتر خۆی لە پابەندبوونەکانی خۆی دوور خستەوە، کە لەسەر بنەمای دیاریکرابوون". JCPOA، و دۆخی قەیرانی ئێستای خراپتر کردووە ».


ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە