بەیاننامەی سەرۆک ئەرکانی گشتی فەڕەنسا سەبارەت بە هاوکارییەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکراین

پەیامی کورد   ...  بەیاننامەی سەرۆک ئەرکانی گشتی فەڕەنسا سەبارەت بە هاوکارییەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکراین

 ڕەنگە یارمەتییەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکراین لە دابینکردنی چەک زیاتر ببێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، تیری بورخارت، سەرۆک ئەرکانی سوپای فەڕەنسا لە دیدارێکدا لەگەڵ میکائیل بایدن، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی سوید، ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە یارمەتییەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکراین لە دابینکردنی چەک تێپەڕێت.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتی : دەسەڵاتدارانی کیێڤ داوای ناردنی کارمەندانی سەربازی بیانییان نەکردووە، بەڵام ناتۆ دەبێت ئامادەبێت بۆ هەر پێشهاتێک.
ئەو ئەمەی بە پێویست ناوبرد، چوونکە ڕوسیا "باوەڕی بە ئەگەری گواستنەوەی لە دابینکردنی چەکەوە نییە بۆ بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە ململانێکاندا"، بۆیە دەبێت ئەوە پیشان بدرێت کە مۆسکۆ "ناتوانێت ئەم لۆژیکە بەکاربهێنێت و بەردەوام بێت لە پێشڕەوییەکانی".
جگە لەوەش، بەپێی ووتەی ژەنەراڵی فەرەنسا، ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی هەوڵیدا نیشان بدات کە "دەزانێت چی لە ئۆکراین لە مەترسیدایە".


ئەم بابەتە 10578 جار خوێندراوەتەوە