بەیاننامەی هاوبەشی ئێران، چین و ڕووسیا/ تێوەگلان و وتووێژ تاکە بژاردەی کردەیی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆوەکان

پەیامی کورد   ...    بەیاننامەی هاوبەشی ئێران، چین و ڕووسیا/ تێوەگلان و وتووێژ تاکە بژاردەی کردەیی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆوەکان

 دوای کۆبوونەوەی نهێنی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە دۆخی ئەتۆمی ئێران ڕۆژی هەینی لە پێکەن ووتووێژی سێقۆڵی نێوان جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا و چین بەڕێوەچوو. لە کۆتایی ئەم دانووستانە ئەتۆمیانەدا لە ١٤ی ئازاری ١٤٠٣ بەیاننامەیەکی هاوبەش دەرچوو.

بەشێک لەم بەیاننامە هاوبەشە ٨ خاڵ لەخۆدەگرێت:
2- چین و ئێران و ڕووسیا بە ووردی باسیان لە دوایین بارودۆخی پرسی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان کرد. هەرسێ ووڵات جەختیان لەسەر لابردنی هەموو سزا تاکلایەنە نایاساییەکان کردەوە.

3- هەرسێ ووڵات دووپاتیان کردەوە کە کارلێکی دیپلۆماسی و سیاسی و دیالۆگ لەسەر بنەمای پرەنسیپی ڕێزگرتنی یەکتر تاکە بژاردەی کردەیی و باوەڕپێکراون لەم ڕووەوە.

4- هەرسێ ووڵات دووپاتیان کردەوە کە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەندبن بە چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی بارودۆخی ئێستا و دەستبەرداربوون لە سەپاندنی سزا و فشار و هەڕەشەی هێز.

5- هەرسێ ووڵات جەختیان لە گرینگی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە، بەو هێڵانەی کە تێیدا هاتووە.


ئەم بابەتە 54 جار خوێندراوەتەوە