بەیاننامەی وەزارەتی دادی ئەمریکا زانیاری نوێ سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێران بۆ تێرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ دەخاتە ڕوو
پەیامی کورد ... بەیاننامەی وەزارەتی دادی ئەمریکا زانیاری نوێ سەبارەت بە هەوڵەکانی ئێران بۆ تێرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ دەخاتە ڕوو
وەزارەتی دادی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کۆمەڵێک زانیاری نوێی سەبارەت بە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ تێرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ خستە ڕوو.
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی دادی ئەمریکا کەسێکی ئێرانی بە ناوی فەرهاد شاکری کە سەر بە سوپای پاسداران و نیشتەجێی تارانە بە هاوکاری دوو کەسی ئەمریکی بە ناوەکانی کارالایل ڕیوێرا و جاناتان لوودڤێڵت، لە پیلانی کۆماری ئیسلامی بۆ کوشتنی ترامپ بەشدار بوونە.
ئەم وەزارەتە سێ کەسی ئاماژەپێکراوی جیا لە هەوڵی تێرۆرکردنی ترامپ، بە پیلان داڕشتن بۆ کوشتنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئێران لە نیۆیۆرک تۆمەتبار کردووە و ڕایگەیاندووە کە ڕیوێرا و لوودڤێڵت دەست بەسەر کراون.
بەپێی ئەم بەیاننامەیە فەرهاد شاکری لە منداڵیدا و لەگەڵ بنەماڵەکەی چوونەتە ئەمریکا بەڵام ساڵی ٢٠٠٨ی زایینی و پاش ١٤ ساڵ بەندکران بەهۆی دزیکردنەوە لەم وڵاتە دەرکراوە و ئێستا لە ئێرانە.
لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ناوبراو لە مانگەکانی ڕابردوودا لە تۆڕێکی تاوانکار بۆ ئەنجامی پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی کەڵکی وەرگرتووە کە لە کاتی بەندکرانی لە بەندیخانەیەکی ئەمریکا ناسیویەتی.
ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە