بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، یادی لە دایکبوونی دانیال میتران کرایەوە
پەیامی کورد ... بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، یادی لە دایکبوونی دانیال میتران کرایەوە
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ١٠٠ ساڵەی لە دایکبوونی دانیال میتران، ھاوسەری فڕانسوا میتران، سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا لە شاری ھەولێر بەڕێوەدەچێت.
دانیاڵ میتران لە ساڵی ١٩٩١ چاوی بە سەرۆک بارزانی و ئاوارە کوردەکان کەوت و لە نزیکەوە دۆخی سەختی ھاووڵاتییانی کوردی بینی. لەوێ ووتی: "ھەوڵمان داوە دەنگی کورد بگاتە جیھان".
پاشان فەڕەنسا داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و پاراستنی گەلی کوردستانی کرد. لە ئەنجامدا، بڕیاری ٦٨٨ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ کورد دەرچوو کە ناوچەی دژە فڕین و ناوچەی ئارامی لە ھێلی ٣٦ دروست کرد.
میتران لە ٢٩ی ئۆکتۆبەر ١٩٢٤ لە ڤێردونی ڕۆژھەڵاتی فەڕەنسا لە دایکبووە و لە ٢٢-١١-٢٠١١، کۆچی دوای کرد.
ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە