بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرایەوە
پەیامی کورد ... بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا کرایەوە
ئێوارەی یەکشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، کونسووڵگەری گشتی فەڕەنسا لە هەولێر، یادی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا دەکاتەوە.
رێورەسمەکە بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەک بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، کە تێیدا لە ووتارەکاندا جەخت لە دۆستایەتی مێژوویی و پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا کرایەوە.
لە ١٤ـی تەمموزی هەموو ساڵێک ئەو یادە لە فەڕەنسا و نوێنەرایەتی دیپلۆماسی ئەو ووڵاتە لە جیهان دەکرێتەوە بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسا و هاوشێوەی وووڵاتانی دیکەش، فەڕەنسا لە هەولێر ئەو یادە بەرز ڕادەگرێت.
لەلایەن خۆیەوە، یان برێم، کونسووڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و بەخێرهانتی سەرۆک بارزانی کرد و خۆشحاڵی خۆی بە بەردەوامی هاوبەشی و پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەی بە هەماهەنگی فەڕەنسا و هێزی پێشمەرگە کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و سڵاو و ڕێزی بۆ پێشمەرگە و سەربازانی فەڕەنسی نارد کە پێکەوە خەباتیان کرد.
یان برێم ووتیشی: ماوەی هەشت مانگە وەک کونسووڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و هەستم بە دۆستایەتی بەهێزی نێوان گەڵی فەڕەنسا و کورد کردوو لە هەموو بوارەکانی سیاسیی، ئەمنی، کولتووری ، پەروەردەیی، ئابووری و زانستی.
لەبارەی چالاکییەکانی ئەمساڵ، یان برێم ئاماژەی بەوەکرد: لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو کۆڕبەندی ئابووری هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا ساز دەدرێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان کۆمپانیاکانی هەردوو ووڵات. هەروەها پەیمانگەی فەڕەنسی لە هەولێر پرۆگرامەکانی نوێ دەکاتەوە و لە زۆربەی ناوچەکان چالاکی ئەنجام دەدات و ئاشکراشی کرد، ئەمساڵ یادی ١٠٠ ساڵەی لەدایکبوونی دانیال میتران لە هەولێر دەکرێتەوە.
ئەم بابەتە 20095 جار خوێندراوەتەوە