بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانی قەتەر بەڕێوەچوو

پەیامی کورد   ...   بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانی قەتەر بەڕێوەچوو

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی قەتەر، پیرۆزبایی لە حسێن بن عەلی ئەلفەزاڵە، کونسووڵی گشتی ووڵاتەکە و ستافی کونسووڵخانەکە لە ھەولێر کرد.

ئێوارەی دووشەممە ١٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاھەنگی ڕۆژی نیشتمانی دەوڵەتی قەتەر، لە شاری ھەولێر بەڕێوەچوو، کە لەلایەن کونسووڵخانەی گشتی ئەو ووڵاتە لە ھەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە حسێن بن عەلی ئەلفەزاڵە، کونسووڵی گشتی قەتەر و ستافی کونسووڵخانە کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لە بەرانبەردا کونسووڵی گشتی قەتەر، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و بەشداری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمەکە دەربڕی.

 


ئەم بابەتە 123 جار خوێندراوەتەوە