بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی ڕۆژی نیشتمانی ڕووسیا بەڕێوەچوو
پەیامی کورد ... بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی ڕۆژی نیشتمانی ڕووسیا بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و کونسووڵ و نێردەی ووڵاتان و نوێنەرانی دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمەڵگای مەدەنی، ڕۆژی نیشتمانی ڕووسیا بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی٦ی٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، مستەفا سەید قادر، نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، ھەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم، ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان، وەزیر و پەرلەمانتار و کونسووڵ و نێردەی ووڵاتان و نوێنەرانی دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێم و کۆمەڵگای مەدەنی و پیاوانی کار، لە ھەولێری پایتەخت، ڕۆژی نیشتمانی ڕووسیا بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی ووڵاتی ڕووسیا لە باڵیۆز و کونسووڵ و ستافی کونسووڵخانە، جەخت لە زیاتر بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ڕووسیا کرایەوە.
ئەم بابەتە 34644 جار خوێندراوەتەوە