بە داتا و ئامار کار و چالاکییەکانی دەستەی ژینگە
پەیامی کورد ... بە داتا و ئامار کار و چالاکییەکانی دەستەی ژینگە
ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان باسی داتا و ئامارەکانی کار و چالاکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان .. لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات.
سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق، ووتی : بەپێی داتا و ئامارەکانی گشت کار و چالاکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە( ١٠/٧/٢٠١٩ ھەتا ١/٧/٢٠٢٤)، مووڵەت و ڕێگە پێدان و ڕەزامەندی بۆ پڕۆژەکانی (پیشەسازی، پیشەسازی خۆراک، خزمەتگوزاری, نیشتەجێ، بازرگانی، کشتوکاڵی، تەندرووستی، ھەروەھا مووڵەتی ڕاو و گواستنەوەی دار و بیری قووڵ و مووڵەت پێدانی بەشی تیشک، بەم شێوەیە بووە:
یەکەم/
.ھەولێر (٤٣١٠) پڕۆژە
.سلێمانی (٣٨٦٨) پڕۆژە
.دھۆک (٢٥٣٤) پڕۆژە
.ھەڵەبجە (٤٥) پڕۆژە
تێبینی /فەرمانگەی ژینگەی ھەڵەبجە لە ١/٧/٢٠٢٢ دەستبەکار بووە بۆیە ژمارەکە بەم جۆرەیە.
.گەرمیان (١٠٣٨)پڕۆژە
.ڕاپەڕین (٧٠٧)پڕۆژە
.ھەڵەبجە (٦) پرۆژە
٠سۆران (٩) پرۆژە
کۆی گشتی ١٢٥١٧ پڕۆژە
دووەم /
نەدانی ڕەزامەندی بۆ پڕۆژەکان:
ئەو پڕۆژانەی لەگەڵ ژینگە و یاسا و ڕێنماییەکانی تایبەت بە ژینگە ناگونجێن، ڕەزامەندییان پێ نەدراوە، بەم جۆرەی خوارەوەیە:
.ھەولێر (٣٤) پڕۆژە
.سلێمانی (٢٦)پڕۆژە
.دھۆک ( ٩ ) پڕۆژە
.گەرمیان (٤) پرۆژە
.ڕاپەڕین ( ٢٠) پڕۆژە
.کۆی گشتی: ٩٣ پڕۆژە
سێیەم/ لە بواری یاسایی
ئاماری کەیسەکانی دادگا بەم جۆرەی خوارەوە بوو:
ھەولێر
. کەیسەکانی دادگا و ژ. سکاڵا (٦١٤) کەیس.
.سزا و پێژاردن (١٢١) کەیس.
. ئاگادارکردنەوە (١٠٣) .
. بەڵێننامە (٢٠٩٥).
سلێمانی
• کەیسی دادگا (٦١٧٠٦) کەیس
• سزا و پێبژاردن (٢١٢) کەیس
• ژ. بەڵیننامە (٣٨٣٨)
• ئاگادارکردنەوە (٤٥٧)
دھۆک
• کەیسی دادگا و ژ. سکاڵا (٩٠) کەیس.
• سزدان و پێبژاردن (١٥١) کەیس.
• بەڵێننامە (١٧٩١) .
ھەڵەبجە:
• کەیسی دادگا و سکاڵا (١١٥) کەیس.
• بەڵێننامە (٧٧) کەیس .
• سزا وپێبژاردن ( ٢١) کەیس.
• سەرپێچی (٣٦) کەیس.
گەرمیان
• کەیسەکانی دادگا (١٤) کەیس
. ژمارەی سکاڵا (١٤) کەیس.
ڕاپەڕین
• کەیسەکانی دادگا (٧١) کەیس.
• بەڵێننامە (٣٦٣).
ئەندازیار عەبدوڵرەحمان سدیق گوتیشی: چاودێری و بەدواداچوون و پشکنین بۆ پڕۆژە (کشتوکاڵی، بازرگانی، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، تەندروستی و پاڵاوگەکانی نەوت، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێنماییە ژینگەییەکان بەجۆرێک لە:
•ھەولێر ( ٣٦٩٣) پڕۆژە پشکنین و بەدواداچوونی بۆ کراوە.
• سلێمانی ( ٨٦٧٩) پڕۆژە
• دھۆک (٧٥٥٢) پڕۆژە
• ھەڵەبجە (٣٧٥) پڕۆژە
•گەرمیان (٤٦٥) پڕۆژە
•ڕاپەڕین (١١٢٥) پڕۆژە
کۆی گشتی ئەو پرۆژانەی لەو ماوەیە پشکنین و بەدواداچوونیان بۆ کراوە، ٢١٨٨٩ پڕۆژەنە.
سدیق باسی لەوەش کرد: دۆزینەوەی ھەلی کار و دامەزراندنی دەرچووانی ژینگە لەسەر پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و بەپێی ڕێنمایی (١)ی ٢٠٢٢، دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان وەکو چاودێر لەسەر پڕۆژەکان دانراون:
• (٢٧٥) دەرچوو وەک چاودێر دامەزراون.
سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: پشکنینی تاقیگەیی بۆ نموونە (پشکنینی کیمیاوی خاک، پشکنینی بەکتریۆلۆجی ئاو، پشکنینی کیمیاوی ئاو ) و چەند جۆرێکی تری پشکنین لە تاقیگەکانی ئێمە لە فەرمانگەی شارەکان ئەنجام دەدرێن، ئەمانیش بەم جۆرە بوونە:
١.ھەولێر
•ژ. نموونە : (٣٤٧٨)
•ژ.پشکنین : (٥١٤٢٠)
٢.سلێمانی
•نموونە (٣١٣٢)
•پشکنین (٤٩١٥٠)
٣.دھۆک
•نموونە (١١٧٨١)
•پشکنین (٥٣٣١٢)
کۆی گشتی ژمارەی نموونەکان ١٨٣٩١ .
کۆی گشتی جۆرەکانی پشکنین ١٥٣٨٨٢ .
ئەوەیشی خستەڕوو: ھەڵمەتی ھۆشیاری و ڕاگەیاندن کە بریتیە لە (پێشوازیکردن لە ڕێکخراوەکان و ژینگەپارێزەکان، ھەڵمەتی نەمام چاندن لەگەڵ ڕێکخراوەکان، سەردانکردنی شوێنە جیاجیاکان، بەشداریکردن لە دیدارە تەلەفزیۆنییەکان و لێداونە ڕادیۆییەکان و ئەنجامدان و بەشداریکردن لە سیمینارەکان و وۆرکشۆپەکان، ھەروەھا ھەڵمەتە جۆراوجۆرەکانی بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری دژ بە پەتای کۆڕۆنا:
• دیوانی دەستە (٤٦٥٠)
• ھەولێر (٥٦٤)
• سلێمانی ( ٢٢٨)
•دھۆک (١٢٩٥)
• ھەڵەبجە (٥١)
• گەرمیان (٣٨٢)
• راپەڕین (٨٩٦)
• سۆران (٢٦٦)
.کۆی گشتی: ٨٣٣٢
لەکۆتایی دا ووتی : چالاکی ڕێژەیی لە برری سەوزکردن بۆ ئەو کارگە و پڕۆژانەی پێش یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠٠٨ی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێم مۆڵەتیان وەرگرتوە و شوێنی سەوزکردنیان نییە لە پرۆژەکەدا = (٢٠٢٤٣٢٣) م٢ کە دەکاتە (٨١٠) دۆنم و (٧٠٠)م.
ئەم بابەتە 36011 جار خوێندراوەتەوە