بە داخەوە لە ڕووداوێكی تەقەكردن لە باكووری فەڕەنسا دوو هاونیشتمانی خەڵكی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون

پەیامی کورد    ...   بە داخەوە لە ڕووداوێكی تەقەكردن لە باكووری فەڕەنسا دوو هاونیشتمانی خەڵكی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون .

ئەو ڕووداوە ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە شاری دانیكخ ڕوویداوە و ئەو كەسانەی كوژراون ناویان هادی و محەممەد بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەوان لەو ناوچەیە چاوەڕێ بوون بە قاچاخ خۆیان بگەێننە بەریتانیا، بەڵام ئەمڕۆ كەسێك دەستڕێژی لێیان كردووە و ئەوان كوژراون و چەند كەسی دیكەش بریندار بوون.

بە ووتەی سەرچاوەیەك لە دانیكخ، تەقەكەرەكە کە بە ڕەگەز فەڕەنسییە دەست بەسەر كراوە. تەقەكەر دەمامكی نەبەستووە و لە كامێراكانەوە دیار بووە.

هەروەها دەووترێ تەقەكەرەكە بە بیانووی گەیاندنی شتی خێر، چووەتە نێو خێوەتەكانی پەنابەرانەوە.


ئەم بابەتە 80 جار خوێندراوەتەوە