بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکوومەت دوو ڕێککەوتننامەى گرینگ لە بواری وزە لە واشینتۆن واژوو دەکرێن
پەیامی کورد ... بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکوومەت دوو ڕێککەوتننامەى گرینگ لە بواری وزە لە واشینتۆن واژوو دەکرێن
ئێوارەی دووشەممە 5/19، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی دا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانی ئەمریکا لە واشینتۆن، سەرپەرشتی و چاودێری ڕێوڕەسمی واژووکردنی دوو ڕێککەوتننامەی گرینگ لە بواری ووزەدا دەکات.
هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی ئێچ کەی ئێن ئەنەرگی HKN Energy و وێستێرن زاگرۆس WesternZagros، بە جیا دوو ڕێککەوتننامەی گەورە و گرینگ لە بواری پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژوو دەکەن، کە بەهاکەیان دەگاتە دەیان ملیار دۆلار و کاریگەرییەکی دیار و ئەرێنییان لەسەر پێشخستنی کەرتی نەوت و ووزە و ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێت.
ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە