بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد ... بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ، پرسی ھەڵبژاردن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کوردستان، لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.
کرمانج عززەت، بەرپرسی لقی ٢٦ی پارتی، ڕایگەیاند: "سبەی یەکشەممە کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەکەش لەبارەی چەند تەوەرێکەوە دەبێت، چوونکە پێشھاتەکانی ھەرێمی کوردستان وا دەخوازێت کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی ئەنجام بدرێت، مەبەست لە کۆبوونەوەکەش بۆ ھەڵسەنگاندنی دواپێشھاتەکانی کوردستان و ناوچەکەیە، بە تایبەتی ئەو گۆڕانکاریانەی ئێستا روو دەدەن".
بەرپرسەکەی پارتی ووتیشی: "کۆبوونەوەکە، کۆبوونەوەیەکی ئاسایی یە، بەڵام کاتەکەی زۆر گرینگە، لەبەر ئەوەش کۆبوونەوەیەکی گرینگ و پڕبایەخ دەبێت".
لەبارەی پرسی ھەڵبژاردنەوە، کرمانج عززەت ئاشکرای کرد: "ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی سبەینێی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان، بەڵام گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و رەوشی ئێمە و پەیوەندییەکانی پارتی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، ئەوانەش دەبنە بابەتی کۆبوونەوەکە".
ئەم بابەتە 44980 جار خوێندراوەتەوە