بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت نوخشە ناسیح وەک پارێزگاری ھەڵەبجە دەست بەکاربوو

پەیامی کورد    ...   بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت نوخشە ناسیح وەک پارێزگاری ھەڵەبجە دەست بەکاربوو

ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا ھاتووە، بەھۆی خانەنشین بوونی پارێزگار و جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، بڕیار درا نوخشە ناسیح ئەو پۆستە بە وەکالەت بەڕێوە ببات.

نوخشە ناسیح لەدوای ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە وەک پارێزگاری ھەڵەبجە دەستنیشان کرا، ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانی دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری ھەڵەبجە بە وەکالەت بۆ دەرچوو.

نوخشە ناسیح لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن وەزیری ناوخۆ و د.ھێمن میرانی بەڕێوبەری دیوانی ناوخۆ پێشوازیمان لێکرا و فەرمانی دەستبەرکاربوونمان وەک پارێزگاری ھەڵەبجە بە وەکالەت وەرگرت. هاوکات ڕاشیگەیاند: بەڵێن دەدەم کە لە خزمەتی ھاووڵاتییان دا بم و بەپێی ڕێنمایی و بەرنامەی کاری حکوومەتی ھەرێم بەردەوام دەبم لە خزمەتکردن.

بەمەش نوخشە ناسیح دوای دەست بەکاربوونی، دەبێتە یەکەم ژن لە ھەرێمی کوردستان کە پۆستی پارێزگار وەردەگرێت.


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە